هێزێكی زۆر لە هەولێر بڵاوكراونەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، هێزێكی زۆریش بڵاوكراوەتەوە.

نوێنەرانی خوێندكارانی ناڕازیی زانكۆ و پەیمانگەكان راگەیەندراوێكیان بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەمڕۆ دووشەممە خۆپیشاندان لە هەولێر ئەنجامدەدەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راگەیەندراوەكەدا، هێزێكی زۆری ئاسایش و زێرەڤانی و چالاكییە مەدەنییەكان لە شەقامی بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەولێر بڵاوبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share