لە گوندێکی هیندستان نزا بۆ سەرکەوتنی هێرس دەکرێت

دانیشتووانی گوندێکی باشووری هیندستان، لە پەرستگایەکی هیندۆسی بە دووری زیاتر لە 13 هەزار کیلۆمەتر لە واشنتن دی سی نوێژیان ئەنجامدا.

باپیرەی هێرس لە لای دایکیەوە، بی ڤ گۆپالان، لە گوندی تولاسێندراپورام کە دەکەوێتە ویلایەتی تامیل نادۆ لە باشووری هیندستان ژیاوە.

جی مانیکاندان، دانیشتووی گوندەکەیە و  دەڵێت، “لە پەرستگای گوندەکەیان نزای تایبەت بۆ سەرکەوتنی هێرس دەکرێت”.

لەنێو پەرستگاکەدا ناوی هێرس لەسەر بەردێک هەڵکەندراوە لەگەڵ ناوی باپیرەی.

لەدەرەوەی پەرستگاکەش لەسەر تابلۆیەک ناوی هێیرس بەرزکراوەتەوە بە ناونیشانی “کچی زەوی” بۆ سەرکەوتنی بەسەر رکابەرەکەیدا کە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکانە.

گوندەکە چوار ساڵ لەمەوبەر سەرنجی جیهانی راکێشا، کاتێک دانیشتووانەکەی نزایان بۆ سەرکەوتنی هێرس کرد لە ساڵی 2020 دا و دوای ئەوەش کە بوو بە جێگری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ئاهەنگیان گێڕا کە تێیدا یارییە ئاگرینەکان بە ئاسماندا هەڵدران و خواردن دابەشدەکرا.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە، کە دەنگدەران دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتوویان دەدەن و کێبڕکێکە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و کاملا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکانە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی ئەمریکا

بابەتی دواتر

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

لە چوارچێوەی زیادبوونی ناكۆكییەكانی دەریای باشووری چین، حكومەتی پەككین هەڕەشەكانی دەربارەی دۆسیەی تایوان چڕدەكاتەوە. وۆ چیان، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share