بەدەنگی زۆرینەی سیناتۆرەكانی ئەمریكا یەكێك لە وەبەرهێنە بەناوبانگەكانی ئەمریكا وەك وەزیری نوێی گەنجینەی ئەمریكا دیاریكرا.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، سكۆت بێسێنت بلیۆنێر و وەبەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریكی و دیاریكراو لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، وەك وەزیری نوێی گەنجینەی ئەمریكا هەڵبژێردرا.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، پاش كۆبوونەوەی سیناتۆرەكانی ئەمریكا و بەدەنگی 29 سیناتۆر لە كۆی 68 سیناتۆر، سكۆت بێسێنت وەك وەزیری نوێی گەنجینەی ئەمریكا هەڵبژێردرا.
سكۆت بێسێنت-ی تەمەن 62 ساڵ لە یەكێكە لە بلیۆنێر و وەبەرهێنەرەكانی ئەمریكا و وەبەرهێن لە یەكێك گەورە كۆمپانیاكانی كۆمپانیا وۆڵا ستریت و بەیەكێك لە كەسایەتییە پاڵپشتیكارە سەرسەختەكانی ترەمپ بۆ پرسی ئابووری، باج و هەلی كار دادەنرێت و ئێستاش وەك كەسایەتییەك بۆ بەرەوپێشبردنی ئەمریكا لە رووی ئابووری و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان و چارەسەركردنی كێشەی باج لەلایەن ترەمپەوە دیاریكراوە.