توێژینەوەک: رووناکی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەندروستیی دەروونیت هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن کۆمەڵێک زانا ئەنجامدراوە، پەیوەندی نێوان رووناکی و هەندێک تێکچوونی دەروونی ئاشکراکردووە، لەوانە نەخۆشی خەمۆکی.

توێژیەوەی زاناکان دەڵێت، رووناکی سیگناڵی کاتی دەنێرێت بۆ مێشک و کاتژمێری بایۆلۆژی کە ئەم کاتژمێرە ریتمەکانی رۆژانەمان رێکدەخات، کاتێک کاتژمێری بایۆلۆجی تێکدەچێت، ئەگەری تووشبوون بە هەندێک تێکچوونی دەروونی زیاددەکات.

رووناکی کاریگەری لەسەر هەندێک سووڕی مێشک هەیە کە کۆنترۆڵی باری دەروونی دەکات و توێژینەوەکە دەریخستووە کە بەرکەوتن بە رووناکی رۆژ چالاکیی ئەو ناوچەیەی مێشک دەگۆڕێت کە بەشدارە لە باری دەروونی و وریاییدا.

باس لەوەشکراوە، لە کاتی گۆڕانی وەرزەکاندا کاریگەری لەسەر باری دەروونی و تەندروستی دەروونی هەیە، لە وەرزی پایز و زستاندا نیشانەکانی وەک تێکچوونی باری دەروونی و ماندوێتی رەنگە دەربکەوێت، بەڵام لە وەرزەکانی بەهار و هاوین ئەم نیشانانە کەمدەبنەوە، کە پێی دەوترێت گۆڕانی وەرزی یاخود تێکچوونی سۆزداریی وەرزی.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گۆڕانکاری وەرزی پێکهاتەیەکی بۆماوەیی هەیە، بۆ زۆرێک لەو کەسانەی کە ئەم جۆرە حاڵەتانەیان هەیە، رەنگە رۆژانی کورت لە وەرزی زستاندا تووشی خەمۆکییان بکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو لە چەند ناوچەیەكی هەرێم تەم دروستدەبێت

بابەتی دواتر

هاوكاریی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەڵەبجە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share