رۆژانە سێ كوپ چا دەبێتەهۆی دواخستنی پیری

زانایان باوەڕیان وایە، پەیوەندییەك هەیە لەنێوان تەمەن درێژی و خواردنەوەی چا، بەڵام ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ “رێژەی نمونەیی”.

بەپێی توێژینەوەیەك رۆژانە خواردنەوەی سێ كوپ چا دەبێتەهۆی دواخستنی “پیریی بایۆلۆجی”. دەشڵێن، چای رەش كانزای پەیوەندیدار بە تەندروستیی دڵ، مێشك و گەدەی تیایە.

توێژەرانی زانكۆی سیچوان لە چنگدۆ-ی چین تاوتوێی زانیارییەكانی پێنج هەزار و 998 بەریتانی تەمەن نێوان 37 بۆ 73 ساڵ و، حەوت هەزار و 931 چینیی تەمەن نێوان 30 بۆ 79 ساڵ كرد و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، ئەو كەسانەی چایان خواردووەتەوە نیشانەكانی “خاوبوونەوەی پیریی بایۆلۆجی”یان تیابەدیكراوە.

توێژەران دەڵێن، خواردنەوەی نزیكەی سێ كوپ چا یان 6 تا 8 گرام چا رۆژانە، سوودی بەهێزتری لە رووبەڕووبوونەوەی پیری دەرخستووە.

روونیشیدەكەنەوە، بۆلیفینۆل كە لە ناو چا-دا هەیە، كاریگەریی گرنگی هەیە لەسەر رێكخستنی گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە تەمەن، ئەركە ژیرییەكان و میتابۆلیزم (واتە كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزەی پێویستی لەش).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
Total
0
Share