چیرۆکی ئەو سمۆرەیەی بە مردنی بەسۆزانە کۆتایی بە ژیانی هات

پیەنوت ئەو سمۆرە رەنگ رەشە بوو کە لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا دەژیا و نیو ملیۆن هەواداری لە سەرانسەری جیهاندا هەبوو و بە رێگای مردنی بەسۆزانە کۆتایی بە ژیانی هێنرا.

 

مارک لۆنگۆ خاوەنی سمۆرەکە بوو کە ماوەی چەند ساڵێک بوو لەگەڵ چەند ئاژەڵێکی دیکەی ماڵی ئەو سمۆرەیەی بەخێودەکرد و رۆژانە گرتە ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکردەوە کە نیو ملیۆن بینەریان هەبوو.

 

دوای ئەوەی خاوەنەکەی هەست دەکات تەندروستیی سمۆرەکە باش نییە دەیباتە پزیشکی ڤێتێنەری و دوای پشکنین دەردەکەوێت تووشی نەخۆشی هاری سەگ بووە.

لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ناوچەکە پزیشکان بڕیاردەدەن کۆتایی بە ژیانی سمۆرەکە بهێنن.

لە چەند رۆژی رابردوودا سمۆرەکە بە رێگای مردنی بەسۆز یاخود مردنی بێئازار کۆتایی بە ژیانی هێنرا.

بابەتی پێشتر

داهاتی فێستیڤاڵی هەڵەبجە ملیارێک و 435 ملیۆن دینار بووە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share