یەکەم مانگگیران لە 2023 روودەدات

پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینی یەکەم مانگگیران لە ساڵی 2023 رووبدات و بە شێوەی نیمچەیی بێت.

جاد قازی سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی گەردوونی جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، “بەپێی هەژمارکردنە گەردوونییەکان پێشبینی دەکرێت هەینی دیاردەی مانگگیران رووبدات”.

وتیشی، “پێشبینی دەکرێت مانگگیرانەکە نیمچەیی بێت و لەو شوێنانەی زەوی هەستی پێبکرێت کە کاتی دەرکەوتنی مانگە”.

بە کۆی گشتی مانگگیرانەکە چوار کاتژمێر و 18 خولەک دەخایەنێت و لە ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و کیشوەری ئوستورالیا و بەشێک لە دەوڵەتانی ئاسیا و ئەفریقا و زەریای ئەتڵەنتیک و هندی و کیشوەری جەمسەری باشوور دەبینرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی جەستە زەبەلاحەکەیەوە قەڵەوترین پیاوی بەریتانیا تا ئێستا بەخاکنەسپێردراوە

لەدوای مردنی قەڵەوترین پیاوی بەریتانیا کێشەی بەخاکسپاردن یان سوتاندنی تەرمەکەی کێشەی بۆ کەسوکارەکەی دروستکردووە بەهۆی گەورەیی قەبارەیەوە. رۆژنامەی…
Total
0
Share