بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی کارمەندەکانی پارێزگاری کەرکوک بڕیاری داخستنی کۆمپانیایەکی دا

بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن و دابەشنەکردنی مووچەی کارمەندەکانی بۆ ماوەی سێ مانگ پارێزگاری کەرکوک بڕیاری داخستنی کۆمپانیایەکی لە شارەکە دا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، کۆمپانیای BC بۆ بەرهەمهێنانی شیش کە دەکەوێتە سەر رێگای پشتێنەی کەرکوکەوە ماوەی سێ مانگە مووچەی کارمەندەکانی نەداوە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ کارمەندەکانی گردبوونەوە و داوایان لە پارێزگاری کەرکوک کرد کە کێشەکەیان بۆ چارەسەربکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە دابەشنەکردنی مووچەی کارمەندەکانی کۆمپانیاکە مۆڵەتی کارکردنی نییە و شوێنەکەی شیاو نەبووە بۆ کارکردن، بۆیە رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بڕیاری داخستنی داوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: بۆ ئەمساڵیش داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکرێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share