بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە برایەکی راکان جبوری بانگهێشتی دادگا دەکرێت

لەسەر داوای دەستەی وەبەرهێنان و بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە برایەکی راکان جبوری و ئامۆزایەکی بانگهێشتی دادگا دەکرێن.

بەپێی نووسراوێکی دادگای کەرکوک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بانگهێشتی هەریەکە لە فه‌همی عه‌بدوڵا محه‌مه‌د و سه‌همی سه‌عید کە دەکەنە ئامۆزا و برای راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک کراوە، بەپێی ماددەی 289، 298 له‌ یاسای سزادانی عێراقی.

ئەو ماددە یاساییانەی ئەو کەسانەی پێتۆمەتبارکراوە پەیوەستە بە ساختەکردنی بەڵگەنامەی رەسمییەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا دەستی بەسەردا گیرا

لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی پەروەردە پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیرا. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share