وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: بۆ ئەمساڵیش داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکرێت

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەکرێت.

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەکرێت، هەروەها داشکاندنی 10 – 25% لە کرێی خوێندنی ئەهلی دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم رابگەیەندرێت، هاوکات ماوەی چەند رۆژێکیشە پرۆسەی تۆمارکردنی ناو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکانی هەرێم دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی چەند بڕیارێكی دا

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە، “پێویستە وه‌ڵامی ئه‌و ناهه‌قییانه‌ بدرێنه‌وه‌، كه‌ ده‌رهه‌ق…
Total
0
Share