بانکی رافیدەین کە بانێکی فیدڕاڵیی عێراقییە رایگەیاند، پێنج هەزار کەس سوودیان لە پڕۆژەی ریادە وەرگرتووە کە پڕۆژەیەکە تایبەت بە گەنجان بۆ دروستکردنی کاری خۆیان و بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی پڕۆژەکانیان.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە نوێترین ئاماری بانکەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی سوودیان لە قەرزی ئەم پڕۆژەیە بینیووە لەنێو عێراقدا گەیشتوونەتە زیاتر لە پێنج هەزار کەس لەسەرەتای پێدانیی قەرزەکەوە لە مانگی نیسانی رابردوو.
باس لەوەشکردووە، پڕۆژەکە ئامانجی ئەوەیە پاڵپشتی کەرتی تایبەت بکات بە بووژاندنەوەی لە رێگەی گەنجانەوە بۆ ئەوەی تواناکانیانی تێدا بەکارببن و هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنن باس لەوەشکردووە، بە گوێرەی مەرجەکان بڕی قەرزەکە تاوەکو 20 ملیۆن دینار بووە کە دراوە بە سوودمەندان.