لە سنوری هەڵەبجە روداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

لەسەر رێگای سەرەکیی هەڵەبجە – سلێمانی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی رووداوێکی پێکدادان رویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك فلکەی “تەپەتۆڵەکە” بە ئاڕاستەی هەڵەبجە و بەو هۆیەوە سەرەڕای زیانی ماددی ئۆتۆمبێلەکان هەردوو شۆفێر برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.

باسی لەوەشکردووە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

ئاگاداری هاوڵاتییان دەکرێتەوە؛ پێشبینی بارانی بەلێزمە و هەورە برووسکە دەکرێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی گەرمیان: رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share