کەشناسیی هەرێم: شەختە دروست دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، باران و بەفر بەردەوام دەبێت و سبەینێ شەختە دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور و سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان لە کاتى دابارین ئەگەرى بەفربارین هەیە پلەکانی گەرما  بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوە دەکات، سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێننەوە لەگەڵ دروستبوونى شەختە لە کاتەکانى بەیانى زوو .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى

دهۆک : 8 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1پلەى سیلیزى

سۆران : 6 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە شەش مانگدا لە سلێمانی و هەڵەبجە 255 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە ئەمساڵ بەراورد بە…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی سوپاسی بافڵ تاڵەبانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خوێندکاران

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەیامێکی سوپاسی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی بەدەمەوەچوونی بۆ کێشەی خوێندکارانی…
Total
0
Share