سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کێیە؟

مەحمود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانیەتی عەزم بوو کە موسەننا سامەڕائی سەرۆکایەتی دەکات و پشتیوانیی و چانسی زیاتری هەبوو بەراورد بە کاندیدەکانی دیکە و هەر ئەویش بووە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .

مەحمود مەشهەدانی، ساڵی 1948 لەدایکبووە، یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئەمڕۆی سوننە.

یەکەم سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق.

دامەزرێنەری بەرەی دیالۆگی نیشتمانی بووە لە ساڵی 2004

دەرچووی ساڵی 1972ی کۆلێژی پزیشکییە، ساڵی 2004 ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق بووە.

لە ساڵی 2006 تاوەکو  ساڵی 2009 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبیی کردووە.

31ی ئۆکتۆبەری 2024 جارێکی دیکە بووەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتی پێشتر

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەحمود مەشهەدانی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share