هەرێم لەبارەی نەوتەوە بە نەخێر وەڵامی بەغداد دەداتەوە

پێش ئەوەی حكومەتی هەرێم وەڵامی بەغداد بداتەوە، ڕاوێژكارێكی مەسرور بارزانی سروشتی وەڵامەكە ئاشكرادەكات، دەڵێت، پابەند نابن بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە.

د. بێوار خنسی، كە ڕاوێژكاری مەسرور بارزانی  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ كاروباری وزە، بە دەنگی ئەمریكای وتووە، پابەند نابن بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم، چونكە پێچەوانەی دەستوورە.

ڕاوێژكارەكەی مەسرور بارزانی پێشیوایە، بەغداد ناتوانێت بڕیارەكەی داگای فیدراڵی لەبارەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێبكات.

خنسی ڕاشیگەیاندووە، لێدوانەكانی ئەم دواییەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ فشارکردنە لە حکومەتی هەرێم، “ناچینه‌ ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و فشارانه،‌ به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین بە گفتوگۆ و دانوستان کێشەکان چارەسەربکەین، ئەوە داواکاریی ئێمەیە، بەڵام به‌غداد نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و دانوستان”.

قسەی ئەو ڕاوێژكارەی مەسرور بارزانی لەبارەی ئەوەی بەغداد ناتوانێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكات، هاوكاتە لەگەڵ هۆشداریی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، بەوەی هاتنی بەرفراوانی سوپای عێراق بۆ ناوچەكانی شەنگال و دەوروبەری، بۆ داگیركردنی بیرە نەوتییەكانە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی كەركوك كچێكی ڕفێندراوی بەر لە "فرۆشتن"ی ڕزگاركرد

بابەتی دواتر

گەندەڵی هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share