بافڵ جەلال تاڵەبانی: حكومەتی داهاتوو بە دیدگایەكی جیاواز و ستراتیژێكی نوێوە پێكدەهێنرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر پێشوازیكرد لە ئەلیسیا ڕیكۆ پێرێز دێل پولگار، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێكران و جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و چارەسەری كێشەكان كرایەوە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا، هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەكی یەكێتی بۆ سەرخستنی كارەكانی دووپاتكردەوە و داواشیكرد، ئەمە هاندەرێكی گرنگ بێت بۆ بەرەوپێشچوون و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا.

لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ باسی قۆناغی نوێی سیاسی و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوەكرد، “خەڵكەكەمان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی و دەستەبەركردنی ژیانێكی شەرەفمەندانەترە نەك تاكڕەوی و جیاكاری، بۆیە بێگومان حكومەتی داهاتوو بە دیدگایەكی جیاواز و ستراتیژێكی نوێوە پێكدەهێنرێت و ئامانجەكەشی تەنها بەهێزتركردنی هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی خەڵك دەبێت”.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی سلێمانی: بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

لە ئەمشەوەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share