بەرگی پەرتوكێكی خوێندن مشتومڕی لێدەكەوێتەوە

پەرلەمانتارێك وێنەی كۆلارەیەكی سەر پەرتوكی خوێندن بە ئاڵای هاوڕەگەزخوازان ناودەبات و داوای لادانی دەكات.

هه‌لز ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، داوادەكات “ئاڵای هاوڕه‌گه‌زخوازی” له‌سه‌ر چاپی نوێی په‌رتوكی “زانست بۆ هه‌مووان”ی پۆلی دووی بنه‌ڕه‌تی لاببرێت.

وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت، وێنەی كۆلارەیەك كە بە ڕەنگەكانی پەلكەزێڕینە ڕەنگكراوە، لەسەر بەرگی چاپی نوێی پەرتوكی “زانست بۆ هه‌مووان”ی پۆلی دووی بنه‌ڕه‌تی نەخشێندراوە و ئەوەش ناڕەزایی و نیگەرانیی پەرلەمانتارەكەی لێكەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروستكردووە. وەزارەتی…
Total
0
Share