سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان زامنی پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستانە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر، پێشوازییکرد لە ئاراکاوا میکیهیرۆ، کۆنسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا، سەعدی پیرە لە پەڕەی فەیسبوکی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا، تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆیان لەبارەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئایندەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەوەش هاتووە، سەعدی ئەحمەد پیرە ھیواشی خواست، ئاستی پە‌یوە‌ندییە‌كانی نێوان ھە‌رێم و ژاپۆن لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا پتە‌وتربكرێت و پێشكە‌وتنی باشتر و زۆرتر بە‌خۆیە‌وە‌ ببینێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە دیدارەکەدا رایگەیاندووە، “یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، زامنی پاراستن و بەدیهێنانی ئەو ماف و ئیمتیازاتانەیە كە لە دەستوری عێراقدا ئاماژەی پێكراوە”.

لە بەرامبەریشدا کۆنسولی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “گەل و حکومەتی ژاپۆن بەچاوی بایەخپێدانێکی گەورەوە، دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و پێگەکەی لە ناوچەکە، هەروەها خوازیاری ئەوەیە کە هێز و لایەنە سیاسییەکان بگەنە خاڵی هاوبەش و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان”.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی ژاپۆن خوازیاری سەقامگیری و بەرەوپێشەوەچوونی هەرێمی کوردستانە لە سەرجەم بوارەکاندا. ئامادە‌ی هە‌موو هە‌ماهە‌نگییە‌كی سیاسی و ئابووریین و كۆمپانیاكانی ژاپۆن خاوە‌ن ئە‌زموونێكی زۆرن لە‌ سە‌رجە‌م بوارە‌كاند”.

لە كۆتایی دیدارەكەدا، وەک لە راگەیەندراوەکەی پەڕەی فەیسبوکی وتەبێژی یەکێتیدا هاتووە، سەعدی ئەحمەد پیرە ستایشی ئاژانسەكانی سەر بە حكومه‌تی ژاپۆنی كرد لە هاوكاری و هەماهەنگیكردن لەگەڵ دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی ئاژانسی ‘جایكا’ كە ڕۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە گەشەپێدانی بوارە جیاوازەكانی كارگێریی بەرزكردنەوەی ئاستی توانا مرۆییەكانی كارمەندانی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share