وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامی زانکۆڵاین رادەگەیەنین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، رۆژى یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی یەکشەممە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان دەبێت و ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رادەگەیەنن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان لە رێکەوتى (2024/11/10) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان.

دەشڵێت، “پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارىی پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024- 2025.

بابەتی پێشتر

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەستی پێکرد

بابەتی دواتر

خاوەنی تیکتۆک بووە دەوڵەمەندترین پیاوی چین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هێزێک بتوانێت چالاکوانێک بە یاسای تیرۆر سزابدات، دەتوانێت پاساو بۆ زیندانیکردنی هونەرمەندێکیش بدۆزێتەوە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایدەگەیەنێت، هونەر لەژێر حکومڕانیی هێزێکی پۆلیسیدا نەک هەر گەشەناکات، بەڵکو بەلاڕێشدا دەبرێت…
Total
0
Share