تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سەیدسادق-ەوە بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر بەبڕێك لەو ماددەیەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی سەیدسادق زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكردەوە كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی دەستیپێكرد و سەرنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (م.ع.ف.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرپرسیارین بەرامبەر بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارین بەرامبەر بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان و ئامانجمان…
Total
0
Share