ئاگر لە گەورەترین کۆمپانیای بەرگریی بەریتانیا کەوتەوە

پۆلیسی کمبریا لە باکووری رۆژئاوای بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئاگر لە بەشێکی کۆمپانیای BAE Systems کەوتووەتەوە کە تایبەتە بە دروستکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی.

پۆلیسی ناوچەکە بڵاویکردووەتەوە، ئاگر لەو بەشەی کۆمپانیای BAE Systems ی کەوتووەتەوە کە تایبەتە بە دروستکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی، بەڵام هیچ مەترسییەکی تەقینەوەی ئەتۆمی لە ئارادانییە.

بەهۆی ئاگرەکەوە داوا لە هاوڵاتییانی ناوچەکە کراوە، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و دەرگا و پەنجەرەکانیان نەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو کەس برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share