بایدن: گفتوگۆیەکی درێژمان لەگەڵ پوتین دەبێت و هیچ هێڵێکی سوور قبوڵناکەین

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، گفتوگۆیەکی دوورودرێژیان لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەۆکی ڕوسیا دەبێت سەبارەت بە قەیرانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، بایدن جەختی لە قبوڵنەکردنی “هیچ هێڵێکی سوور” لەلایە ڕوسیاوە کردەوە.

جۆ بایدن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەکاتی چوونی بۆ پشووی کۆتایی هەفتە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “ئێمە ماوەیەکی زۆرە ئاگامان لە جموجوڵەکانی ڕوسیایە و وتی، “پێشبینیدەکەین گفتوگۆی درێژمان لەبارەی قەیرانی ئۆکرانیا لەگەڵ پوتین هەبێت”، جەختیشیکردەوە، “من هێڵی سوور لە هیچ کەسێک قبوڵناکەم”.

دەسەڵاتی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، کە ڕوسیا زیاتر لە 94 هەزار سەربازی لە سنوورەکانی ئۆکرانیا بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ڕوسیا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بەرفراوان دەکات لە کۆتایی مانگی کانونی دووەمی داهاتوودا.

بەپێی بەڵگەیەک کە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پێشتر ئاماژەیان بەوەداوە کە کریملن پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشێک بۆسەر ئۆکرانیا دادەنێت کە لانیکەم 175 هەزار سەرباز بەشداری تێدادەکەن.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، “پلانەکەی ڕوسیا بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازییە بۆسەر ئۆکرانیا لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا 2023 و دەڵێت، “قەبارەی هێزەکەی وەک لە بەهاری ڕابردوودا پێشبینیمانکردبوو دەگاتە زیاتر لە 175 هەزار سەرباز کە لەڕێگەی چاودێریکردنی مانۆڕەکانی ڕوسیا لەو سنوورە دیاریمانکردبوو”.

لەو ڕاپۆرتە هەواڵگرییەدا کە لە ڕیزبەندیی ئەو ڕاپۆرتانەدایە نهێنی نین وێنەیەکی مانگە دەستکردەکانی بڵاوکردووەتەوە تێیدا لە چوار شوێنەوە هێزەکانی ڕوسیا لەو سنوورە کۆکراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی یانەی پاریس سانجێرمان بزانە

بابەتی دواتر

ڕیكۆردی مێژوویی.. ڕۆناڵدۆ بەڵێنی زیاتر دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share