دوا زانیاری دەربارەی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر ئێران

دیمەنی تاران دوای هێرشەكە

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، ئەو وەڵامدانەوەیەی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامیدا ئازادییەكی زیاتر بۆ جموجوڵ لە ئاسمانی ئێران پێداوە، لە بەرامبەریشدا میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، تاران وەڵامی هێرشەكان دەداتەوە، ئەمەش سەرەڕای هۆشدارییەكانی كۆشكی سپی لەهەر جۆرە وەڵامدانەوەیەك.

دانیال هاگاری، وتەبێژ بەناوی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، “ئیسرائیل لە ئێستادا بوارێكی جموجوڵی فراوانتری هەیە لە ئاسمانی ئێرانیشدا”.

سوپای ئیسرائیل لەكاتێكی پێشتردا رایگەیاند، ئەو ئامانجانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێران هێرشیان كراوەتەسەر دامەزراوەكانی دروستكردنی ئەو مووشەكانەی گرتووەتەوە كە ئێران لە هێرشەكانیدا بۆ سەر ئیسرائیل لەماوەی ئەمساڵدا بەكاریهێناون، ئەوەشی خستەڕوو، “هێرشەكە كۆتایی هات و ئامانجەكانی بەدیهێنا”.

هەروەك هۆشداری بە تاران دا كە “باجێكی قورس” دەدات ئەگەر بارگرژییەكان زیادبكات.

لە واشنتن-ەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان هانی ئێرانیدا بۆ “راگرتنی هێرشەكانی” بۆ سەر ئیسرائیل بۆ كۆتاییهێنان بە بەردەوامیی كوشتار.

لای خۆیەوە ئەمڕۆ ئێران بڵاویكردەوە كە سیستمی بەرگریی ئاسمانی سەركەوتوو بووە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل، بەڵام “زیانی سنووردار” لە هەندێك ناوچەدا كەوتووەتەوە.

بەپێی بەرگریی ئاسمانیی ئێران هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل چەند ئامانجێكی لە تاران، خوزستان و ئیلام گرتووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی ئێرانی لە زاری سەرچاوە حكومییەكانەوە، كە ناسنامەی ئاشكرانەكراوە، رایگەیاند، “گومانی تیانییە كە ئیسرائیل وەڵامی گونجاوی هەر كارێكی وەردەگرێتەوە”.

هەر بەهۆی هێرشەكانەوە، ئەمڕۆ ئێران بواری ئاسمانیی خۆی داخست.

بابەتی پێشتر

پۆلیس وردەکاریی شەڕەکەی حاجیاوا ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق راگیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان: هەنگاوی باشمان ناوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا

وته‌بێژی حكومه‌تەكەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، هه‌نگاوی باشیان ناوه‌ بۆ دروستكردن و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌ندا و…
Total
0
Share