ئیسرائیل باری لەناكاوی جەنگی راگەیاند

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ “باری لەناكاوی جەنگ”ی راگەیاند، پاش هێرشێكی هاوبەشی هەڵدانی مووشەك و دزەكردنی چەكداران لە كەرتی غەززەوە بۆ ناو ئیسرائیل.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ زیاتر لە 100 مووشەك لە كەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراون و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژراون و برینداربوون.

چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی ساتی سووتانی ئۆتۆمبێلی لە ئۆردوگا جولەكەنشینەكان لە ئاكامی كەوتنەوەی مووشەكەكان نیشاندا.

هەروەك لە ڤیدیۆكاندا ساتی دزەكردنی ژمارەیەك لە چەكداران، كە پێدەچێت چەكداری كەتیبەكانی ئەقسای سەر بە بزوتنەوەی حەماس بن، بۆ ناو ئیسرائیل نیشاندەدەن.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، وەڵامی دەبێت و هێرشدەكاتەسەر ئامانجەكانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە.

وتەبێژی سوپا داواشی لە دانیشتووان كرد لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن لە سۆران دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نهێنیی ئەتۆمی بۆ هاوڕێیەکی ملیاردێری ئاشکراکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ و پێكدادان لە نێوان فەلەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا

هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی”ئەقسا”لە قودس و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی فەلەستین برینداربوون. تەلەفزیۆنی…
Total
0
Share