سبەینێ نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

سبەینێ نەوتی سپی لە قەزای کفری و ناحیەی رزگاری دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ شەممە لە قەزای کفری لە وێستگەی میر، لە ناحیەی رزگاری لە وێستگەی ئاسۆ، نەوتی سپی دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە نرخی 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

باس لەوەش دەکات،  پێویستە هاوڵاتییان (كۆپی رەنگاورەنگی فۆڕمی خۆراک 2020-2021 + کارتی نیشمانی)یان لەسەر یەک پەڕە پێبێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “هەر هاوڵاتییەک فۆڕمی خۆراکی قەزای کفری و ناحیەی رزگارییە، دەتوانێت سەردانی وێستگەی ناوبراو بکات بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەی”.

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی جوتیارانی سەرگەڕان و پەڵکانە بڕیاردرا

بابەتی دواتر

ئامێرێک دروستدەکرێت کە دەتوانێت لە کاتژمێرێکدا چەند جۆرێکی شێرپەنجە دەستنیشان بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share