کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لیژنەیەک بۆ پۆلێنکردنی سکاڵاکان پێکهێنا

بەمەبەستی پۆلێنکردنی ئەو سکاڵایانەی لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سێ لیژنەی پێکهێنا.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سێ لیژنەی تایبەتمەند لە کەسانی یاسایی و شارەزای بواری هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێکهێنراوە بە مەبەستی پۆلێنکردنی ئەو سکاڵایانەی لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون.

ئاشکراشیکرد، جۆری سکاڵاکان بۆ رەنگی زەرد و سەوز و سوور پۆلێنکراون، ئەو سکاڵایانەی رەنگیان سەوز و زەردە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نابێت، بەڵام سکاڵای سوور پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە بڕیاری لەبارەوەبدرێت بۆی هەیە کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبێت.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت زیاتر لە 70 سکاڵا و لە رۆژی دەنگدانی گشتیی 124 سکاڵا لەلایەن لایەن و رێکخراوەکان تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: کێشەی زۆرینەی فیدەرەکان چارەسەرکران

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەو کێشانەی بۆ فیدەرەکانی کارەبا دروستبوون چارەسەرکران. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستێکردنی…
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
Total
0
Share