توركیا ئاماری سەربازە كوژراوەكانی لە ماوەی سێ ڕۆژدا ڕاگەیاند

سەربازانی سوپای توركیا

وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەربازێكی تری توركیا لە هەرێمی كوردستان كوژراوە.

ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاشكرایكرد، لە شەڕ و پێكدادانی نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیادا، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەربازێكی توركیا لە هەرێمی كوردستان كوژراوە.

بەپێی سەرچاوەكە، سەربازەكەی ئەمڕۆ شەشەم سەربازی توركیایە كە لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە لە شەڕی پەكەكەدا كوژراون.

جیاواز لە میدیای فەرمیی توركیا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ دوێنێ ڕایگەیاند، 26 ئەندامی سوپای توركیا لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا كوژراون كە دووانیان فەرماندەی باڵان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڕەشەی گواستنەوەی هاوبەشانی كۆڕەك تیلیكۆم بۆ سەر كۆمپانیاكانی دیكە دەكات

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەندی ڕێوشوێنەكان نەبووە و دەڵێت، هەندێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و…
Total
0
Share