ئەمریكا پەیامێك لەسەر هەڵبژاردن بڵاودەكاتەوە

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەپەیامێكدا داوای لە لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كرد كە بەبێ هیچ دواكەوتنێك پشتیوانی لە گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات و پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكەن.

ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، ئەمریكا پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكات بەبۆنەی تەواوكردنی سەركەوتووانەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم، كارمەندانی نوێنەرایەتیی ئەمریكاش لە عێراق لە ماوەی دوو رۆژدا چاودێریی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی لە ناوەندە جیاوازەكانی دەنگدان كرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد،”وڵاتەكەی دەستخۆشی لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكات بۆ پابەندبوونیان بە دیموكراسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێ رێگا بە هەرێمی كوردستان دەدات دامەزراوە دیموكراسییەكانی بەهێزبكات.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

لاڤە حیكمەت: یەک تێبینی و پیرۆزباییەک سەبارەت بە هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share