گەنجێک لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان لەکاتی لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 3:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە، کاتێک گەیاندیانە سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی گیانیلەدەستدابوو.

ئاشکراشیکرد، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی تەرمەکەمان رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کرد.

بابەتی پێشتر

ئەو تەواوکارە خۆراکییانەی نابێت بەیەکەوە بەکاربهێنرێن

بابەتی دواتر

لەبارەی تەرمی هاوڵاتییەکەوە تەندروستیی راپەڕین ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share