وەزارەتی کارەبا: پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە چەند گەڕەکێکی دیکەی هەولێر

لە هەولێر هەریەکە لە گەڕەکەکانی زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە بەشدارییان لە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێریداکرد و کۆی گشتیی گەڕەکە بەشداربووەکان گەیشتنە 21 گەڕەک.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری “رووناکی” گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر، کە بریتین لە گەڕەکەکانی (زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە).

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو چوار گەڕەکە نوێیەی کە پرۆژەکە دەیانگرێتەوە، سەرجەمیان نزیکەی 12 هەزار و 500 هاوبەشیان لەخۆگرتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەماوەی رابردوودا 17 گەڕەک لەرێگای 65 هەزار هاوبەشەوە سوودمەندبوون لە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری، لەئێستاشدا کۆی گشتی ئەو گەڕەکانەی بەشداری پڕۆژەکەیان کردووە 21 گەڕەک و 77 هەزار و 500 هاوبەشن، ژمارەی دانیشتوانیشیان دەگاتە 265 هەزار هاوڵاتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان: بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین

وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین”. د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،…
Total
0
Share