هاتوچۆی گەرمیان: پاسکیلسوارێک بەسەختی برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و پاسکیلێک بە یەکیاندادا و پاسکیلسوارەکە بەسەختی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و پاسکیلێک لەگوندی شێخ لەنگەرەوە بەئاڕاستەی کەلار هاتوون پێش گەیشتنیان بە گردەگۆزینە پێکیانداداوە، بەهۆیەوە پاسکیلسوارەکە بەسەختی برینداربوو رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

دەشڵێت، بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 1966ە، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

باس لەوەشدەکات، تیمی هاتوچۆ بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنی…
Total
0
Share