نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسەی گەیشتە دوو هەزار و 725 دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە دوو هەزار و 725 دۆلار و چاوەڕێی بەرزبوونەوەی زیاتریشی لێدەکرێت.

بەوتەی شارەزایانی بواری ئابووری، ناجێگیری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا و هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا.
کەمکردنەوەی نرخی سوودەکان لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکییەوە یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکی ناوەندیی ئەمریکا جارێکی دیکە لەبارەی بەهای سوودەکانی کۆببێتەوە، پێشبینیدەکرێت بڕیار لەبارەی دابەزاندنی زیاتری بەهای سوودەکانی بدات، ئەگەر ئەمەش رووبدات نرخی زێڕ نەک هەر دانابەزێت، بەڵکو بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

فەتحوڵڵا گولەن لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیسیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share