وەزارەتی نەوتی عێراق: بەغداد و ئەنقەرە لەبارەی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا کۆبوونەوە

جارێکی دیکە عێراق و تورکیا لەبارەی میکانیزمەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا، کۆبوونەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەردەوامین لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەنقەرە، تاوەکو بگەینە رێککەوتن و کۆمەڵێک میکانیزمی نوێ دابڕێژین لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق، لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە

ئەوەشی خستەڕوو، کەشی گفتوگۆکان ئەرێنی بوون، ئەو رەشنووسانە تاوتوێکران کە لە رێگەیانەوە دەتوانین بگەینە تێگەیشتنێک بۆ بونیادنانی رێککەوتنێکی نوێ، هەوڵدەدەین بگەینە رێککەوتنێک کە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی تێدا پارێزراوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن وادەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاریكرد

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی ئەنجامدانی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاریكرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هەڵژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share