ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 67 دۆلار و 16 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش، بە 65 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شارەزایان باسلەوەدەکەن، رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین، ئاسۆی ئابوریی جیهان بەهێزتردەکات و خواست لەسەر نەوت بەرزدەکاتەوە.
دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بەردەوامن؛ بەرپرسانی باڵای پەکین هەوڵدەدەن ئەو گرژییانە کەمبکەنەوە کە بەهۆی سەپاندنی باجەکانەوە، لەنێوان خۆیان و واشنتن دروستبوون.