بەهای دۆلار و نرخی زێڕ بەرزن لە هەرێمی کوردستان

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 153 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی زێڕیش لە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆیدایە.

نزیکەی مانگێکە بەهای دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لەسەروو 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە ئەوەش بەهایەکی بەرزە و جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ نرخی رەسمیی دۆلار کە 132 هەزار دینارە لە بانکی ناوەندنی.

هاوکات، لە بازاڕە جیهانییەکانی زێڕ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 2721 دۆلار و کیلۆیەکی کانزاکەش گەیشتە 87 هەزار و 495 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، لە 1ی 1ی 2024 وە تاوەکو ئەمڕۆ 19ی 10ی 2024، نرخی ئۆنسەیەک لە 1984 دۆلارەوەبۆ 2721 دۆلار بەرزبووەتەوە و بەو جۆرەش 747 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینووە، بە جۆرێک نرخی زێڕی عەیاری 21 گەیشتووەتە 598 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

چۆن مامەڵە لەگەڵ دەنگی بەرزی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

بابەتی دواتر

سبەینێ دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share