روونکردنەوەیەک دەربارەی ناوی 500 میلاکی پارێزگای هەڵەبجە دەدرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا نووسراوی 500 میلاکی هەڵەبجە نەگەیشتووەتە دەست دیوانی پارێزگا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ ئاگادارییەک ئاراستەی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە سەبارەت بە گەڕانەوەی ناوی 500 میلاکی پارێزگاکە نەکراوە و پێویستە بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

وتیشی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نووسراوی ئامادەکردووە بۆ ئاراستەکردنی ناوی 500 میلاکی تایبەت بە دیوانی پارێزگاکە، بەڵام تا ئێستا نووسراوەکەیان بەدەست نەگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، دامەزراندنی 500 میلاکەکە تایبەتە بە 67 فەرمانگەی جیاواز و  لە هەڵەبجەدا و کۆمەڵێک بواری جۆراوجۆ دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی پۆستەر و ریکلامی کاندید و لایەنە سیاسییەکان لێدەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی فلێكس و وێنەی كاندیدی قەوارە سیاسییەكانی ئەنجامدا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێک دەستگیرکرا

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share