راگەیاندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “دوای ئەوەی شەوی چوارشەممە كاتژمێر 10 لە سنووری گوندەكانی (شارەدێی شوان) لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بینینی چەند چەكدارێكی گروپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەكە دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگیی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و بەهاوكاریی وەزارەتی بەرگریی عێراق و ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك گەیشتنە ناوچەكە و ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی زەمینی و ئاسمانی پشتبەست بەزانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدرا بەمەبەستی كێوماڵكردن و دەستگیركردنی تیرۆریستان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە دوای دیاریكردنی شوێنی تیرۆریستان لە 18ی ئەم مانگە لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی عێراق بەچڕی بۆردومانی ناوچەكەكرا و دوای كێوماڵكردنی زەمینی لەلایەن سەرجەم هێزەكان، لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، بەداخەوە كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسێونەكانی ئاسایش شەهیدبوو و هەروەها برینداربوونی دوو كارمەندی هێزەكانی بەڕێووبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، لەهەمانكاتدا لەئەنجامی بۆردومان و رووبەڕووبونەوەكەدا چەند چەكدارێكی گروپی تیرۆریستی داعش كوژران.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هاوكاریی سەرجەم هێزەئەمنییەكان بەردەوامدەبێت لە ڕووبەڕووبونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی لەكوردستان و بەڵێندەدەین درێژەپێدەری رێبازی شەهیدانی كوردستانبین و تۆڵەی خوێنی شەهید (محمد ڕەشید ) و سەرجەم شەهیدانی كوردستان بكەینەوە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share