سێ كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی كەلار – ڕزگاری سێ كەس برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی كەلار – ڕزگاری سێ كەس برینداربوون كە یەكێكیان منداڵە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكان ئەندامی یەك خێزانن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زمانی كوردی لە بەغداد پەراوێزخراوە.. پەرلەمانتارێك كاربەدەستانی كورد بە كەمتەرخەم دادەنێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمیی نوێنەرانی كورد لە بەغداد نەتوانراوە زمانی كوردی گرنگی زیاتری پێبدرێت و وەكو…
Total
0
Share