قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نێردەی نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و رێزگرتنی لایەنەکان لە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە دکتۆر محەمەد ئەلحەسان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک نێردەی نوێی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و، ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا. هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و رێزگرتنی لایەنەکان لە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن.

هەر لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کرد و بە گرنگی زانی بۆ پاراستنی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکان و بەهێزترکردنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان، نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە وردی چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی ئاستی متمانەی هاوڵاتییانی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانیش بە پرۆسەکە زیاتر ببێت.

بابەتی پێشتر

دەزگایەكی سەر بە پارتی لە هەولێر رێگری لە تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا دەكات

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە کەرکوک ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواوکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “‌پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك…
Total
0
Share