لەبەرئەم هۆکارە مۆبایل لە نزیک جێگای نووستنەکەت دامەنێ

زۆرینەمان لە کاتی نووستن مۆبایلەکانمان لە ژێر سەرین یان لە نزیک جێگاکەمان دادەنێین و شارەزایانی بواری تەندروستیش هۆشداریی لە زیانەکانی دەدەن.

بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی دۆشەک و سەرین لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، دانانی مۆبایل لە ژێر سەرین یان لەسەر جێگای نووستن بە گشتیی زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەکتریا نیشتمانیی بەکتریایەکی زیانبەخشە کە لە پیسایی جاڵجاڵۆکەدا دۆزراوەتەوە.

توێژەران دەڵێن، بۆی هەیە بەرکەوتنت بەو بەکتریایە ببێتە هۆی هەوکردنی سییەکان یان سووربوونەوە و هەوکردنی پێست.

لە رۆژێکدا هەر کەسێک بە تێكڕا دوو هەزار و 617 جار دەست لە مۆبایلە زیرەکەکەی دەدات، جگەلەوەی مۆبایل بەهۆی پاتریەکەیەوە ژینگەیەکی باشە بۆ گەشەکردنی ئەو بەکتریایانە.

توێژەران جەختدەکەنەوە، باشترین بژاردە دوورخستنەوەی مۆبایلە لە شوێنی نووستن ئەگەر نەتوانرا ئەمە بکرێت، پێویستە رۆژانە چەندین جار مۆبایل بە پاکژکەرەوەی تایبەت پاکبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودە پێشبینى نەکراوەکانى وەرزش بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە ئاشکرادەکرێت

گەورەترین توێژینەوەى پێداچوونەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەى ئەنجامدانى وەرزش بەشێوەیەکى رێکخراو رەنگە ببێتە هۆى کەمکردنەوەى لێکەوتە نەرێنییەکانى چارەسەر جۆراوجۆرەکانى…
Total
0
Share