پزیشکێک: هەرگیز دوای لەخەوهەستان قاوە مەخۆرەوە

شارەزایەکی بواری پزیشکی راگەیاند، خواردنەوەی قاوە راستەوخۆ دوای لەخەوهەستان دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.

کریس بوچەر پزیشکێکی ئەمریکییە دەڵێت، “زۆر کەس پێیان وایە کاتێک قاوە لە بەیانیاندا و دوای لەخەوهەستان دەخۆنەوە، وزە و چالاکیی و مەزاجیان باشتر دەبێت، کە ئەمەش راستە، بەڵام دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە”.

باسلەوەشدەکات، کاتێک قاوە دەخۆیتەوە، کاریگەریی لەسەر بڕی میز دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی گورچیلەکان بە هەوڵێکی زۆرترەوە کاربکەن، کەسەکە بە درێژایی رۆژەکە ئارەقە دەکاتەوە و جەستە وشکدەبێتەوە.

دەشڵێت، بۆ ئەوەی خۆت لەو زیانەی قاوە بپارێزیت باشترە پێش خواردنەوەی قاوە چەند پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی باڵانسی ئاو لە جەستەدا کۆنتڕۆڵبکەیت و رێگری لە هێڵنجدان و رشانەوە بکەیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی بۆ دەنگدەران و کارمەندانی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپارێزی لەبارەی بەشداریکردنی دەنگدەران و کارمەندانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکاتەوە و داوا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری ئۆمیکرۆنی ئاشکراکرد

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڕۆژانەی زۆری گۆڕاوی ‏ئۆمیکرۆن لەجیهاندا ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارە خۆپارێزییەکان بەشێوەیەکی توندوتۆڵ ‏دەبێتەهۆی…
Total
0
Share