بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە گەلی عەلی بەگ، نۆ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان، لە لایەن ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆز و نیسان سەنی، لە رێگای سۆران خەلیفان لە گەلی عەلی بەگ، لە ئەنجامی رووداوەکە نۆ کەس برینداربوون.
هاتوچۆی سۆران دەڵێت، “داوا لە شوفێران دەکەین بۆ سەلامەتیی هەموو لایەک خێرایی کەمبکەنەوە و پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن”.