د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان رادەگیرێت

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ، لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمیدا، وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیش، رادەگیرێت، داوا لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە خۆیان تۆمارکردووە، سەردانی ناوەندەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، داوا لە هەموو ئەو ئازیزانەیش دەکەین کە مافی دەنگدانیان هەیە، بەشدارییەکی کارا لە رۆژی هەڵبژاردندا بکەن و بەرجەستەی مافی راستەقینەی خۆیان بکەن، دڵنیابن لەوەی هەڵبژاردن رەوایەتیی بنەڕەتیی بەهەر دەسەڵات و حکومڕانییەک دەدات، هیچ شتێک ناگۆڕێت ئەگەر رێژەو قەبارە و ریزبەندیی لایەنە بەشداربووەکان نەگۆڕێت، ئەمەش بەبێ بەشداریی کارایانەی ئێوە ناکرێت.

دەشڵێت، “هەر ئەمڕۆ لە کاتژمێر 12:00ی شەودا، ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان تەواودەبێت، داوا لە هەموو کاندید و لایەن و قەوارە و هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکان دەکەین، بە ئارامیی و بە گیانی بەرزی قبوڵکردنی یەکتریی، بانگەشەکەیان تەواو بکەن، پشتیوانمان بن بۆ ئەوەی ئەو زەمینە پێویست و لەبارەی بۆ هەڵبژاردنە تایبەت و گشتییەکان فەراهەممان کردووە، ببێتە وێستگەی چەسپاندنی دیموکراسیی و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرخستنی خەڵکی کوردستان و دەرفەتبەخشین بە پەسەندکردنی ئەنجامەکان و پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی نوێ.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستاوە خۆتان بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ناوماڵی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادەبکەن، بۆ ئەوەی تاڵی باریکی هەودای یەکبوونی نیشتمانیی، نەپسێت، لە لوتکەوە نەکەوینەوە ناو قوڵایی بنی چاڵە تاریکەکانی شکست.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: قۆناغی بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسی برژاندن قەدەغە دەكرێت

داوای قەدەغەكردنی ماسی برژاندن لەناو ماڵاندا دەكرێت و بە فەرمی ئاراستەی حكومەتی خۆجێیی ناوچەیەك كرا. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی…
Total
0
Share