هەڵەبجە پاڵپشتی لە كوردانی رۆژئاوا دەكات

پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند، بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوا، سبەینێ رێپێوان ئەنجامدەدەین.

پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند، رێپێوانێكی جەماوەریی فراوان بۆ دەربڕینی پشتیوانیی لە خەڵکی خۆڕاگری رۆژئاوا سازدەکەین و ئیدانەی ئەو کارەساتە دەکەین کە بەسەر گەلەکەماندا هێنراوە.

دەشڵێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین، بە گیانێکی نیشتمانپەروەرانەوە بەشدارییەکی کارا لەم کۆبوونەوە گشتییەدا بکەن، ئامادەبوونتان، پەیامێکی بەهێز دەبێت بۆ جیهان کە گەلی کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێستە.

رێپێوانەکەی هەڵەبجە کاتژمێر 11ی بەیانیی سبەینێ لە ناوبازاڕی هەڵەبجە-بانكە كۆنەكە، ئەنجادەدرێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان دوایین تانە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدەن

پارێزەرێکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵەی یاسایی لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیی سزادراوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی…
Total
0
Share