سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت

دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بەردەوامە، سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینی وەزارەتی پەروەردە مووچەی ئەم مانگە وەردەگرێت، بێ لێبڕین.

دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە حكومەت و وەزارەتی دارایی مووچەی یەك وەزارەت دابەشدەكەن، بەردەوام هەرێمی كوردستان چاوەڕێی 200 ملیار دینارەكەی بەغدادەوەن.

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییانی سیاسی، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و غاز دابەشبکرێت.

بابەتی پێشتر

لامپارد بوو بە ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن

بابەتی دواتر

ڕەتكردنەوەی زێباری بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
Total
0
Share