یاریزانێکی تۆپی دەستی کۆنگۆ جیهانی سەرسامکردووە !

گوتیێ مڤومبی ، کێشی 110 کیلۆگرامە و یەکێکە لە باسترین یاریزانانی کۆنگۆی دیموکراتی

یاریزانی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتی، گوتیێ مڤومبی بە جەستە زەبەلاحەکەی هەوادارانی تۆپی دەست و وەرزش بە گشتی سەرسامکردووە.

لە مۆندیالی تۆپی دەستی 2021 کە لە وڵاتی میسڕ ئەنجامدەدرێت، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجامدرا، هەڵبژاردە ئەفرقییەکە بە ئەنجامی (28 -22) دۆڕاندنی تۆمارکرد، بەڵام ئەوەی زیاتر لە ئەنجامەکە سەرنجی هاندەرانی ڕاکێشا گوتیێ مڤومبی یاریزانی یانەی کۆنگۆ بوو.

یاریزانەکە کێشی 110 کیلۆگرامە و خاوەن جەستەیەکی زەبەلاح و ناڕێکە، بەڵام لە جموجۆڵدا خێرا و بەهێزە و تەنانەت لەکۆی چوار هێرش چوار گۆڵی تۆمارکردووە و ڕێژەی قۆستنەوەی هەلی گۆڵکردنی لەسەدا سەدە.

زەبەلاحەکە بۆ یانەی تروای فەرەنسی یاریدەکات، بۆ یەکەمجاریشە لە مێژووی مۆندیالی تۆپی دەست یاریزانێک بەو کێش و جەسەتەیە بەشداریدەکات.

مڤومبی کێیە؟

لە دایکبووی فەرەنسایە و بۆ هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتی یاریدەکات، لە چاوپێکەوتنێکدا بە “لیچۆڕیپوبلیکان”ی ڕاگەیاندووە، ” شانازییە درێسی وڵاتی دایک دەپۆشم”.

مڤومبی تاوەکو ئێستا لە سێ مۆندیالی تۆپی دەست بەشداریکردووە، بە هەمان شێوە خولی نەتەوەکانی ئەفریقا.

یاریزانە زەبەلاحەکە ترسی لە بەریەککەوتنی لەگەڵ ڕکابەران و تۆمارکردنی گۆڵ و ئەنجامەکان نییە، لەم بارەیەوە دەڵێت، ” ترسم لە ئەنجام و ڕوبەڕوبوونەوەی دانیمارک و ئەرجەنتین نییە، بەڵکو تەنها ترسم توشبوونە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نامەوێت ئەم ڤایرۆسە نەفرەتییە لە بەشداریکردن بێبەشم بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share