تۆماس مۆلەر: هیچ هەڵبژاردەیەك ناتوانێت لێمان بباتەوە

تۆماس مۆلەر یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێیوایە تیپەكەیان هێندە بەهێزە ئێستا هیچ هەڵبژاردەیەك ناتوانێت بەرامبەریان بوەستێتەوە.

پاش بردنەوەیان لە ئیتاڵیا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، مۆلەر وتی: “شایستەی زیاتر بوین، بە باشی بەرگریمان كرد و هەلی گۆڵی زۆریشمان دروستكرد.”

وتیشی: “پرۆژەیەكی گەورەمان دەستپێكردووە، سەرباری بونی هەندێ كەموكوڕتی بەڵام هێشتا هیچ هەڵبژاردەیەك نیە بتوانێت لێمان بباتەوە.”

لە نەیشن لیگ ئەڵمانیا لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەیدایە لەدوای هەنگاریا كە ئەو بە 7 خاڵ لەپێشەنگی ڕیزبەندی دەبینرێت.

بابەتی پێشتر

یانەی لیڤەرپوڵ بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی نۆنێزی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

هەولێر.. شۆفێرانی تاکسی دژی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندانیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share