(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ خاڵەوە لە ئانوێتا گەڕایەوە و لە لوتکەی لالیگا جێگیربوو

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئانوێتا ڕووبەڕووی ڕیاڵ سۆسیداد بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی شاهانەی مەدرید کۆتاییهات.

ئەمشەو شەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مێرەنگی لە خولەکەکانی 47، 57 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆر و لوکا یوڤیچەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 39 و بەجیاوازی هەشت خاڵ لە نزیکترین ڕکابەرییەوە کە یانەی ئیشبیلیەیە، لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا جێگیربوو، لەبەرامبەردا یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بە 29 خاڵەوە هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو لە پلەی پێنجەمدا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ مەدرید 1-2 ڕیاڵ مایۆرکا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس لە دواین ساتدا خۆی لە دۆڕاندن ڕزگارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share