کەین بۆ بایرن میونشن

ئیدارەى تۆتنهام بە دواین گرێبەستی یانەى بایرن میونشن ڕازی بووە بۆ دەستبەرداربون لە هاری کەین.

دواین گرێبەستی یانەى بایرن بۆ تۆتنهام 100 ملیۆن یۆرۆی تێپەڕاندووە.

ئیدارەى تۆتنهام بەو بڕە پارەیە ڕازییە بەتایبەت لەبەرئەوەى وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەى کۆتایی دێت.

کەین لە یاریی ڕابردوو بەشداری نەکرد بە فەرمانی ڕاهێنەر، تا ئەوکاتەى داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

بایرن لەدواى ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤسکییەوە نەیتوانی جێگەى یاریزانەکە پڕبکاتەوە و هیوادارە بە کەین ئەو شوێنە چالاک بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

شۆک.. کۆرتوا وەرزێک دووردەکەوێتەوە

بابەتی دواتر

شارێکی کوردستان گەرمترین ناوچەی جیهانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share