هەڵبژاردەی عێراق لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 نزیکە

سبەینێ هەڵبژاردەی عێراق بە درێسی سپییەوە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کۆریای باشوور یاری دەکات، ئەوەش یارییەکەی قورس دەبێت لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانیی 2026.

یارییەکە کاتژمێر دووی نیوەڕۆی سبەی سێشەممە بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە یارییە بەهێزەکانی قۆناغەکە هەژماردەکرێت بەهۆی ئەوەی هەردوو هەڵبژاردە لە سەرەوەی لیستی کیشوەرەکەن و یەکی حەوت خاڵیان کۆکردووەتەوە.

جگە لەوەش، عێراق لە نۆ یاری رابردوویدا لەگەڵ کۆریای باشوور تەنها یەک جار براوە بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە ئاستێکی بەرزدا لەناو یاریگادا دەبیندرێت و لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 تاکە هەڵبژاردەی عەرەبییە کە هیچ دۆڕانێکی نەبووە.

شایەنی باسکردنە، بۆ مۆندیالی ساڵی 2026 ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەکان لە 32 هەڵبژاردەوە زیادکراوە بۆ 48 هەڵبژاردە و بەو جۆرەش عێراق ئەگەری سەرکەوتنی بۆ مۆندیال زۆرە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق: کۆتایی هەفتە باران دەبارێت و کەمێک خۆڵیش لە هەوادا بوونی دەبێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: لە پلانماندایە ژمارەی دارخورما بگەیەنینە زیاتر لە 25 ملیۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share